AP ١٤٠٥ خەرمانان ٥ ١٦:٤٦

قاڵیباف: دوژمن لە شەڕی ئابووری چڕیشدا شکست دێنێت

قاڵیباف: دوژمن لە شەڕی ئابووری چڕیشدا شکست دێنێت

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتی: وڵات لە شەڕێکی ئابووری تەواودایە و دەبینین دوژمن لەم شەڕەدا شکستی هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قالیباف لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتەی دەوڵەت لە ئێران ڕایگەیاند کە پەرلەمانی ئێران بە پاراستنی یەکڕیزی وڵات هەموو پشتیوانیەک لە دەوڵەت دەکات تاکوو وڵات لەم شەڕەدا سەرکەوێت.
وتیشی: وڵات لە شەڕێکی ئابووری تەواودایە و پشت بە خوا دەبینین حکومەت و دەسەڵاتی جێبەجێکردن بە پشت بەستن بە دەسەڵاتی گەل و چالاکانی ئابووری لە کەرتی تایبەت و هەموو نیزام لەم بوارەشدا بە هەمان شێوە دوژمن شکست پێدەهێنن و پشتی دوژمن لەخاک دەدەن.

جەختیشی کرد: پشتیوان بە خوا بەزوویی پووچەڵ بوونەوەی ئۆپراسیۆنی دەروونی دوژمن لە بواری ئابووری دەبینین.

News ID 60288

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha